بیدمانیجەر چییە؟

داشبۆردی بەڕێوەبرن بۆ مەزادەکانی کۆپارت و ئای ئەی ئەی ئای – ئەکاونتەکانت دابین بکە، چاودێری کڕینەکانت بکە تا پێکەوە گەشە بکەن

بیدمانیجەر پلاتفۆرمێکی بەڕێوەبردنی ناوەندیە بۆ باشتر بەڕێوەبردنی کاروباری مەزادەکانی کۆپارت و ئا ئەی ئەی ئای، تۆی خاوەن کار دەتوانیت بە شێوەیەکی ڕێک و پێک کارەکانت بەڕێوە بەریت، لێرەوە دەتوانرێت سەرجەم جووڵە و چالایەکانی کڕیارەکان ڕیکۆرد بکرێت و جموجڵەکانیان بەرچاو بێت، لەم کاتەدا تۆی کۆمپانیا یان نێوەندگیر، بە ئەوپەڕی دڵنیاییەوە کارەکانت ڕێکدەخەیت

کاتێک کە تۆ بیدمانیجەر بەکاردێنیت دەتوانیت هەر ئەکاونتێک بدەت بە چەندین کڕیار بە بێ ئەوەی کە بەریەککەوتنیان هەبێت یان تێکەڵاوبوون دروست ببێت لە کاتی مەزاددا، هەر یەکەو لە ڕێی کۆدی ڕێگە پێدراوی خۆیەوە بەشدار دەبێت و تۆی خاوەن کار و دابەشکاری ئەکاونتەکان دەتوانیت ببینیت کە کڕیارەکان چی دەکەن و کاتێکیش ئۆتۆمبێلێک دەڕێت تۆ دەزانیت کە کێ کڕیویەتی و بۆ کام لە بەشدار بوو دەرچووە، بەم شێوەیە کڕیار بەرپرسیار دەبێت لە زیادکردن و کڕین

وەک بەڕێوەبەری مەزاد یان دابەشکاری ئەکاونت ئەگەر ١٠ کڕیار بەڕێوەبەریت یان ١٠٠٠کڕیار، بیدمانیجەر لەگەڵ تۆ دەبێت و هاوکاری گەورە بوونت دەکات – ڕێکخستن، خۆکاری، و ئارامی و دڵنیایی تەواو بۆ کارەکانت بەدەست دەهێنێت

Updated on